مێژووی هه‌وڵێر
به هۆی ئه‌نجام نه‌دانی کنه‌و پشکنینی شوێنهواریهوه ئه‌سته‌مه بتواندرێت له‌م کاته‌دا مێژووی دروستکردنی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه بخرێته به‌ر چاو. سه‌رچاوه‌کانی نووسینه‌وه‌ی مێژووی هه‌ولێر، که له چوارچێوه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌کارده‌هێندرێن بریتین له سه‌رچاوه‌ی مێژووی ده‌ره‌کی، واته ئه‌و تۆمارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانی دیکه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م شاره نووسراون و له شوێنی جوگرافیایی دیکه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌نجام نه‌دانی کنه‌و پشکنینی شوێنه‌وارییه له قه‌ڵای هه‌ولێردا.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌پێدان بێت ئه‌وه‌یه، گردی قالنج ئاغا، که به دووری کیلۆمه‌ترێک ده‌که‌وێته باشوری قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه، ده‌کرێت سه‌ره داوێکمان له‌باره‌ی مێژووی نیشه‌جێبوون به‌ده‌سته‌وه بدات
گردی قالنج ئاغا که کنه‌و پشکنینی تێدا ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌کانی کنه‌و پشکنین ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، که ئه‌م شوێنه شوێنه‌واریه له نێوان سه‌رده‌می حه‌له‌ف و جه‌مده‌ت نه‌سردا ئاوه‌دان بووه. لێ له‌ده‌سپێکی هه‌زاره‌ی سێیه‌می به‌ر له زایندا دانیشتوانی گردی قالنج ئاغا ده‌ست به‌رداری شوێنه‌که بوونه.
هه‌ندێک له پسپۆران ئه‌وه گریماندهکهن، که ڕه‌نگه دانیشتوانی گردی قالنج ئاغا به‌ره‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ڕهویانکردبێت.
ناوی شاری هه‌ولێر له نووسینه مێخیه‌کاندا به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌رده‌که‌وێت. کۆنترین شێوه‌یه هه‌ولێر له‌ناو ده‌قه مێخیه‌کاندا بریتیه له ئوربیللوم. به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه نووسراوانه‌ی له به‌رده‌ستدان کۆنترین ئاماژه پێدانی هه‌ولێر (ئوهربیللوم) ده‌گه‌ڕێته‌وه سرده‌می ئیرید-پیزیری پاشای گوتی. هه‌رچه‌نده ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به خاڵێکی گرنگه بدرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که خودی نووسینه‌که ناگه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می فه‌رمانڕانی گوتیه‌کان، به‌ڵکو نووسینه‌که بریتیه له یه‌کێک له‌و سێ گۆهارتۆیهی سه‌ر په‌یکه‌رێکی سه‌رده‌می بابلی کۆن، که له نیپور دۆزراوه‌ته‌وه. لێره‌دا دهههنبهر مێژووی هه‌ولێر ته‌نها یه‌کێک له نووسینه‌کان گرنگه، نووسینه‌که له (بی.تی 2+3 ستوونی 8 دا ده‌رده‌که‌وێت)1، له‌م نووسینه‌دا ئیریدو-پیزیر سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر فه‌رمانڕانی ئوربیلومداتۆماردهکات و ده‌ڵێ له تاکه ڕۆژێکدا ملی ڕێگام گرت و...هه‌ڵم کوتایه سه‌ر (وشه‌یی: کوشتم
( saǧ-ǧeš-ra )
|
شایانی ئاماژه پێدانه له‌سه‌رده‌می ئاشووری نوێ‌دا نووسه‌ره‌کان به زۆری له نووسینی ناوی هه‌ولێردا ژماره 4 (=ئه‌ربا-ئیل) یان . ، به‌کارده‌هێنا، که بڕگه‌ی دووه‌م (ئیل=خوا)هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ناوی شاره‌که واتای چوار خوداوه‌ند بێت. له ڕاستیدا جێگای خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌م ناولێنانهو بنچینه‌ی وشه‌که بکرێت، لێ هیچ زانیاریه‌کی کت و مت له لایه‌ن نووسه‌ره ئاشووریه‌کانه‌وه ده‌رباره‌ی هۆکاری نووسینی ناوه‌که به‌م شێوازه نهنووسراوهوهتهوه، بۆیه لێره‌دا پێویسته خۆمان له گریمانی نازانستی به دوور بگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت هۆکاری ئه‌م نووسینه پیرۆزی و گرنگی پێگه‌ی ئولیانهی شاری هه‌ولێر بووبێت.
سروودێکی سه‌رده‌می ئاشووری نوێ، که به‌سه‌ر هه‌ولێردا ههلدهڵێت پایه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڵ پایه‌ی دوو مه‌ڵبه‌ندی دیکه ئاینی سه‌رده‌مه‌که‌دا به‌راورد ده‌کات ئه‌وانیش بابل و ئاشوورن
مێ خوداوه‌ند عه‌شتاری ئه‌ربێلا یه‌کێک بوو له مێ خوداوه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی ئاشووری، که گه‌لێک چه‌لان له‌گه‌ڵ مێ خوداوه‌ند عه‌شتاری نه‌ینه‌وادا شانبه‌شانی خوداوه‌نده گرنگه پیت ڕژێنه‌کانی دی، که له په‌یماننامه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون، ئاماژه‌ی پێده‌درێت. مێ خوداوه‌ند عه‌شتاری ئه‌ربێلا له ڕێگه‌ی په‌یامبه‌رانه‌وه خۆی نیشانی فه‌رمانڕانه‌کان ده‌دا، هه‌روه‌ک له ده‌قێکی بهربینیکردا ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌سه‌رحه‌دۆن و زهکووتوی دایکی نووسراوه‌ته‌وه. مه‌زارگه‌ی مێ خوداوه‌ند عه‌شتاری ئه‌ربێلا، که ناوی (ماڵی خانمی وڵات =ئێ2.گاشان.کالام.ما)بوو، چه‌ندین حه‌لان نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی شه‌لمانسه‌ری یه‌که‌م (1245-1274) گرنگی تایبه‌تی به‌م مه‌زارگه‌یه داوه ، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌رحه‌دۆن (680-669) و ئاشور-بانیپال (668-627) ئه‌م مه‌زارگه‌یان نۆژه‌نکردۆته‌وه. جه‌ژنی ئاکیتوی مێ خوداوه‌ند عه‌شتاری ئه‌ربێلا له ناوچه‌یه‌کی بچوکی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، که ده‌که‌وته ته‌نیشت میلقیاوه ئه‌نجامده‌درا
مێ خوداوه‌ند عه‌شتار له ڕێ و ڕه‌سمه گرنگه‌کانی وه‌ک (ئێارب ئالی = چوونه ناو شار) دا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو. ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه بریتی بوو له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌کانی وه‌ک سه‌رکه‌وتنی ئه‌سه‌ر حهدون لبهسهر میسردا ساڵی (671) دا وسه‌رکه‌وتنی ئاشووربانیپال به‌سه‌ر عیلام له شه‌ڕی ئولای و گهمبولودا له ساڵی (653) دا.
وا دیاره ئاشووربانیپال شاری هه‌ولێری له نێوان 653 و 648 دا کردبێته یه‌کێک له شوێنه سه‌ره‌کیه‌کانی نیشته‌جێبوونی خۆی. هه‌روه‌ها نووسینه‌کانی ئاشووربانیپال له باره‌ی خه‌ونه‌کانیه‌وه ده‌دوێن، که له‌و خه‌ونه به‌ربینی ئامێزانه‌دا مێ خوداوه‌ند عه‌شتار سروش بۆ ئاشوور بانیپال ده‌کات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئاشوور بانیپال له دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌که‌ی به‌سه‌ر تێومانی عیلامیدا له ساڵی 653 دا هه‌ر له‌و شاره‌دا پێشوازی له شاندی ڕوسای دووه‌می ئاشووری کرد. ئه‌م ڕووداوانه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که هه‌ولێر له سه‌رده‌می ئاشووربانیپالدا پۆپه‌ی سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبێت.
له دوای به هێزبوونی میدیه‌کان و پوکانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئاشوورییه‌کاندا هه‌ولێر کوتای پێ نایه‌ت، به‌ڵکو له ساڵی 615 دا ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفی که‌یخوسره‌وه، به‌مه‌ش هه‌ولێر ده‌بێته یه‌کێک له ناوچه‌کانی به‌رتاوی میدی.
له سه‌رده‌می ئهخمینیهکانیشدا هه‌ولێر به‌شێوه‌ی جیاواز ئاماژه‌ی پێده‌درێت
AŠHar-be-ra
BEHar-be-ra-an
*uruAr-ba-'-il
**a-r-b-i-r-a-y-a
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێدان بێت ئه‌وه‌یه له شێوه‌ی نووسینی سێ نموونه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی خۆ‌یا ده‌تواندرێت ئه‌وه هه‌ڵبهێنجدرێت، که له نووسینی بڕگه‌ی یه‌که‌می ناوه‌که‌دا (ئـ) ده‌بێته (هـ) و بڕگه‌ی پێش کۆتایش له (لـ)ه وه ده‌بێته (ر)، ئه‌مه‌ش پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد هه‌یه تا بتوانرێت هۆکاری نووسینی ناوه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌ربخرێت، ئایا له ژێر کاریگه‌ری زمانی ئه‌خمینیدا به‌م شێوه‌یه نووسراون یان به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه، که دانیشتوانی ناوچه‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی شاره‌که‌یان به‌م شێوه‌یه گۆ کردوه. :
1.BT= William and Sylvia Brokmon Collection of Cuneiform Tablets at the University of Haifa.
2. D. R. Frayne, Sargonic and Gutian Periods (2334-2113 BC.) (RIME 2) Toronto / Buffalo / London, 1993, E2.2.1.3, xi 1-7, xi 8-11.
5.B. K. Ismail / A. Cavigneaux, Dādušas Siegesstele IM 95200 aus Ešnunna, BaM 34 (2003) 129-164, xii 12-14, xiii 1-2
6. F. Vallat, Les noms géographiques des sources suso-élamites, (RGTC 11 = TAVO Beiheft 7/11) Wiesbaden 1193, 82.
L. Ebeling, Literarische Keilschrifttexte aus Assur, Berlin 1953.هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی